تەما، ماڵپەڕێکی میدیایی سەربەخۆ و دەستپێشخەری ژمارەیەك میدیاکاری ئازادە بۆ مۆدێلێکی نوێی ڕووماڵکردن. بایهخ به بڵاوكردنهوهی ڕاپۆرتی شیكاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئهو ڕووداوانه دهدات كه له ههرێمی كوردستان و عیراقدا ڕوودهدهن.
تهما، کە ئۆفیسی سەرەکی لە ھەولێری پایتەختە، له ئایاری ٢٠١٩ دەست بە دامهزراندنی کراوە و لە ناوەڕاستی ئەیلول تۆماری یاسایی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەرگرتووە.
ئامانج لە تهما، بڵاوکردنەوەی بابهت و ڕاپۆرتی شیكاری و گهیاندنی زانیارییه بهشێوهیهكی پیشهیی و دروست و ستانداردێكی بهرزی میدیایی به هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان و عیراق و دهیهوێت بەشداری بكات لە دروستکردنی ڕای گشتی بۆ بابەتە جیا جیاکان بە ئاراستەیەکی تەندروست و بنیاتنەر. ھەروەھا، ئامانجێكی دیكهی تەما، بەشداریکردنە لە قووڵکردنەوە و فراوانکردنی ئازادی گوزارشتکردن و بیروڕا دەربڕین.
ئەرکی تەما، دابینکردنی ڕاپۆرتی شیکاری ھاوسەنگ و زانیاری وردو دروست و بڵاوکردنەوەی بیروبۆچوونی جیاوازە، بە جۆرێك کە ئاستی ھۆشیاری سیاسی و چاوەڕوانی ھاوڵاتیان بۆ ماف و ویستەکانیان بەرزبکاتەوە.
تەما دهخوازێت، بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی و کاری پیشەیی، ببێتە مینبەرێکی میدیایی جیاوازو خاوەن شوناسی تایبەت و متمانەپێکراو. تهما، خۆی به دوور دهگرێت له ههموو جۆره دیدگا و تێڕوانین و ھەڵوێستی پەڕگیرو ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی نەتەوەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئهو شێوه بیركردنهوهو ئایدیایانه نەك هەر بڵاو ناكاتەوە بەڵكو بە هەموو شێوەیەك ڕهتیان دهكاتهوه.